٩ هاووڵاتی لە بۆکان دەستبەسەرکران
یەکشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۱   |  30-10-2022
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ڕۆژی شەممە ۷ی خەزەڵوەر،
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە بۆکان، نۆ هاووڵاتی بە ناوەکانی سەیوان سەراج، ئەرسەلان عەزیزی، زانیار عەلیزادە، شاهین سلێمانی، سەیوان ڕەحیم زادە، فەرهاد ئابدار، هیوا لوتفوڵڵایی، هێمن لوتفوڵڵایی و یادگار عەلیزادەیان دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.