پارێزگای ورمێ سەرەڕای سەروەت و سامانی زۆر، لەگەڵ قەیران بەرەوڕووە
دوشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۱   |  04-07-2022
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕژیم، لە دیاگرامی هەڵاوسانی دوازدە مانگی ڕابردووی بنەماڵەکانی تەواوی ئێران، پارێزگای ورمێ خاوەنی زۆرترین ڕێژەی گرانی و نرخی هەڵاوسان بووە. پارێزگای ورمێ دوای پارێزگاکانی “کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد، مازەندەران و ئیلام” بە ڕێژەی ٤٣.١ لەسەد زۆرترین ڕێژەی گرانی و نرخی هەڵاوسانی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تۆمار کردووە.
پارێزگای ورمێ هەروەها لە کۆتایی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بە ٥٧.٨ لەسەد زۆرترین ڕێژەی هەڵآوسانی تۆمار کردووە کە نێونجی ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ڕابردوودا ٤٩.٦ لەسەد بووە. بوونی ئەو قەیرانە لە ئێستادا دۆخی پارێزگای “ورمێـان”ـی لە ڕیزی یەکەم و تەنانەت خراپتر لە نێونجی قەیرانی تەواوی ئێران هاویشتووە.
زۆرترین نرخی بێکاری لە ساڵی ڕابردوودا لە پارێزگای ورمێ ١٨.٣ لەسەد بووە.