قارەمان کەریمی پارێزەری پلە یەکی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەر هێزە ئەمنییەکان لە بازگەی ڕێگای بێستوون، قارەمان کەریمیان لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری تاران دەستبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ پاوە.
شیاوی ئاماژەیە، قارەمان کەریمی یەکێک لەو پارێزەرانەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا پارێزەری زۆرێک لە بەندکراوانی سیاسی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بووە.
هەر لەم ڕاستایەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم نگین مەحموودی، هاوژینی قارەمان کەریمیان دوای بانگهێشتی بۆ دادگا دەستبەسەر کرد. نگین کە دایکی کۆرپەیەکی ٧ مانگەیە، دوای پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەیەکی ١ ملیارد تمەنی بە شێوەیەکی کاتی لە ناوەندی پەروەردە و چاکسازی کرمانشا ئازاد بوو.