محەممەد داوەری کارناسی بواری ئاوەدانکردنەوە لە زانکۆی یاسووج، خوێندکاری کارناسی زانستی سیاسی لە زانکۆی “گولێستان”ی شیراز و تەمەن ٣٠ ساڵ و چاڵاکی کرێکاری خەڵکی دێهدەشت و دانیشتووی شیراز، لە ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانەوە لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی شیراز ڕاگیراوە و لەکاردانەوە بەڕاگوێزرانی بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە، مانی لە خواردن گرتووە.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگی شۆڕشی شیراز بە تۆمەتی “سووکایەتیی بە خامنەیی” بە سێ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و هەروەها بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەکساڵ و ٦ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو، مەحکووم کرابوو. محەممەد داوەری هەروەها بە دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات، پووچەڵ کردنەوەی پاساپۆرت، دوو ساڵ قەدەغەی چالاکی لە دونیای مەجازی و دوورخرانەوە بۆ شاری “بەردسیر”ی کرمان بۆ ماوەی دوو ساڵ، وەک سزای تەکمیلی بەسەریدا سەپاوە.