پزێشکێکی خەڵکی ورمێ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
پێنجشەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۱   |  07-04-2022
ڕۆژی سێشەممە ۱۶ی خاکەلێوە، گەنجێک بە ناوی ” فەرهاد پەزیرێش”، خەڵکی گوندی شێبانی سەر بە شاری ورمێ هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو پزێشکی ددان بوو.
جێی ئاماژەیە کە هۆکاری خۆکووژی ئەم لاوە هێشتا نادیارە. جیا لە هەژاری و نەبوونی کار، گوشاری توندی کۆمەڵایەتی، هاوسەرگیری زۆرەملێ، جیاکاری ڕەگەزی و نەبوونی پارێزگاری یاسایی بۆ ژنان هۆکاری سەرەکین بۆ خۆکوشتنن لە کوردستاندا.