پشتڕاست بوونەوەی حوکمی ئێعدامی حەمید حسێن نژاد حەیدەرئانلوو
شەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۴   |  29-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی ئێعدامی حەمید حسێن نژاد حەیدەرئانلوو، بەندکراوی سیاسی تەمەن ۴۰ ساڵی و خەڵکی گوندی “سەگریک”ی سەر بە شاری چالدێران کە ۷۱۶ ڕۆژی ڕابردووی بە دەستبەسەرکراوی تێپەڕ کردووە، لە لایەن لقی ۹ی دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە ڕۆژی چوارشەممە ۶ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بەشێوەی فەرمی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە، ناوەڕاستی مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، حەمید حسێن نژاد حەیدەرئانلوو لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پکک) بەبێ نیشاندانی بەڵگەی پێویست و تەنیا بە “زانستی دادوەر” لە دادگایەکی چەند خولەکیدا، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.