فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پشتڕاست بوونەوەی حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی لە لایەن دیوانی باڵای وڵات
شەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۴   |  16-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی بەندکراوی سیاسی، لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە بۆ جارێکی دیکە پشتڕاست کرایەوە.
ئەمیر ڕەئیسیان پارێزەری شەریفە محەممەدی لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە، لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات کە پێشتر بەهۆکارگەلێک حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی هەڵوەشاندبوۆە، بەڵام ئەمجارە و سەرەڕای هەبوونی هەموو کەموکۆڕییەکان لە پەروەندەی ناوبراو، حوکمی ئێعدامەکەی تەئید کردووە. جێگای ئاماژەیە، شەریفە محەممەدی پێشتر لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ڕەشت، بۆ دووهەمین جار بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.