فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پشتڕاست کرانەوەی حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی لە لایەن دیوانی باڵای ڕژیم
پێنجشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۳   |  09-01-2025

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “بێهروز ئیحسانی ئیسلاملو” تەمەن ٧٠ ساڵ و خەڵکی ورمێ و دانیشتووی شاری تاران و “مەهدی حەسەنی” تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی زەنجان، لە لایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامییەوە پشتڕاست کرایەوە و بە پارێزەرەکانیان ڕاگەینراوە.
شایانی باسە، ئەم دوو بەندکراوە سیاسیە لە کۆتاییەکانی خەرمانانی ١٤٠٣، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاراونەوە بە تۆمەتەکانی “بەغی”، “موحاربە”، “ئەفساد فی العەرز”، “کۆکردنەوەی زانیاری تایبەت و کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی” حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپێندرابوو.