فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پشتڕاست کرانەوەی حوکمی دوو ساڵ زیندانی ئارمان شادیوەند لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ئیلام
چوارشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۴   |  21-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی دوو ساڵ زیندانی کردنی “ئارمان شادیوەند” گۆرانیبێژ، ئاواز دانەر و چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی دەرەشار، لە لایەن لقی ٩ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئیلام پشتڕاست کرایەوە و حوکمەکەی لە ڕێکەوتی ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٤، بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئارمان شادیوەند لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣، لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیلام، بە تۆمەتی “بێڕێزی بە خامنەیی” بە ١٦ مانگ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. شایانی باسە، سزای دەرکراو بەبێ هیچ جۆرە کەمکردنەوەیەک لە قۆناخی پێداچوونەوەشدا پشتڕاست کراوەتەوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە ناوبراو لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بۆ لقی ٢ی دادیاری دادسەرای گشتی و شۆڕشی دەرەشار بانگ کرابوو و دوای سەردانی بۆ دادگا دەستبەسەر و دوای ڕۆژێک دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ماەپارە ئازاد کرابوو.