لقی یەکی دادیاریی دادسەرای نیزامیی لە سەقز و بانە، تەقەی هێزە تایبەتەکانی لە “فەرەیدوون مەحموودی”، لە گیانبەخت کردووانی ئەم دواییانە پستڕاست کردەوە.
لقی یەکی دادیاریی دادسەرای نیزامیی سەقز و بانە ڕایگەیاندووە: “ڕوون نییە کە فەرەیدوون بە تەقەی کام یەک لە هێزەکانی تایبەت کراوەتە ئامانج کەوایە تاوانبار دیاری ناکرێ. بەڵام سەبارەت بە لایەنی گشتیی سکاڵای بنەماڵەکەی بە هۆی کامڵ نەبوونی هۆکارەکان قەراری مەنعی تەقعیب دەر دەکرێ و دۆسییەکە ڕادەستی دادستان بکرێ.” ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خاکەلێوە، دایک و باوکی فەرەیدوون مەحموودی بانگهێشتی دادگای نیزامیی سەقز و بانە کران و پێیان ڕاگەیەندرا کە لە بەرانبەر وەرگرتنی دیەدا سکاڵای خۆیان وەربگرنەوە. دایکی فەرەیدوون مەحموودی وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم داواکارییە بە دادوەری دادسەرای نیزامیی وتووە: “ئێمە خوێنی فەرەیدوون نافرۆشین بە دەوڵەت.”
٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، فەرەیدوون مەحموودی خەڵكی سەقز لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارەدا گیانی لەدەست دا. تەرمی ناوبراو شەوانە و بە بێ ڕێوڕەسم بەهۆی پێشگیریی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بە خاک سپێردرا.