پشتیوانی بەشێکی بەرچاوی لە شاخەوانانی شارەکانی سنە و کرماشان لە مامۆستایانی دەرکراو لە شارەکانی کوردستان
یەکشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۴   |  24-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە شاخەوانانی شارەکانی سنە و کرماشان، بۆ پشتیوانی لە ماموستایانی دەرکراو لە شارەکانی کوردستان، هەڵمەتێکی شاخەوانیان بەڕێوەبرد و بەمجۆرە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو ماموستایانە دووپات کردەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لیژنەی سەرپێچیە ئیداریەکانی وەزارەتی آموزش و پەروەر شی پارێزگای کوردستان، هەریەک لە “ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، کاوە محەممەدزادە، پەرویز ئەحسەنی، مەجید کەریمی، غیاس نیعمەتی، سەلاح حاجی میرزایی، نەسرین کەریمی، لەیلا زارعی، فەیسەل نوری، شەهرام کەریمی، لوقمان ئەڵڵا مورادی و سلێمانی عەبدی”، بە کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕاست و هۆکاری ناڕون و لە سەر داوای دامەزراوە ئەمنییەکان لە کار دەر کردووە.