
فێدراسیۆنی جیهانی یەکێتییە کرێکارییەکان “WFTU” کە نوێنەرایەتی ١٠٥ میلیون ئەندامی خۆی لە ١٣٠ وڵاتی جیهان دەکات، پشتیوانی خۆی لە خەباتی کۆنفێدراسیۆنی سەراسەری کرێکارانی فەڕانسە “CGT” دژبە لەناوچوونی پیشەکان لە پیشەسازی پێترۆشیمی ڕاگەیاند.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حەوت ناوەندی بەرهەمهێنانی پێترۆشیمی فەڕانسە، بەهۆی هەندێ تێبینی ژینگەیی و ئابووری و بەبێ لەبەر چاو گرتنی دۆخی کرێکاران، پێرسۆنێلەکانیان لەسەر کار دەرکردووە و لە کاردانەوە بەم هەنگاوە، کرێکارانی سەرجەم ئەم ناوەندانە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە. کرێکارانی مانگرتوو لە چەندین درووشمدا، خواستەکانی خۆیان بەمجۆرە بەیان کردووە، “ناهێڵین کارەکانمان لەدەست بچێ”، “داخرانی کارخانەکان ڕابگرن”، “لەناوبردنی شوغڵەکان ڕابگرن” و “ئەمنییەتی شوغڵی کرێکاران و بنەماڵەکانیان دەبێ دابین بکرێ”.