فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە قزڵحیساری کەرەج
سێشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۲   |  06-02-2024

زیندانیانی سیاسی دەیەی شەست و بنەماڵەی گیانبەختکردووان پشتیوانیان لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی قزڵحیسار لە سێشەممە ڕەشەکاندا، ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسیی دەیەی شەست و بنەماڵەی گیانبەختکردووان پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند.
زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی قزلحیسار، زیندانی ئێڤین، سەقز و مەشهەد، لە ناڕەزایەتی بە ئێعدامی بەربڵاوەکان، مانگرتن لە خواردنی یەک ڕۆژەیان ڕاگەیاند و هەموو سێشەممەیەک بەردەوام دەبن لەم مانگرتنە.
لە زیندانی قزلحیسار و زیندانەکانی دیکەدا هەزاران زیندانی چاوەڕێی جێبەجێکردنی حوکمن و لانیکەم ١٠ زیندانی سیاسی بە ناوەکانی خوسرەو بەشارەت، کامەران شێخە، ئەنوەر خێزری، موجاهید کۆرکور، ڕەزا ڕەسایی، مەنسوور دێهمۆردە، فازڵ بەهرامیان، مێهران بەهرامیان، محەمەد جەواد وەفایی سانی و عەباس دریس مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.