فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پشت ڕاست کرانەوەی حوکمی دەرکرانی سومەیە ئەختەرشومار لە لایەن عەداڵەتی ئیداری
هەینی ۱۲-۰۲-۱۴۰۴   |  02-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لقی ٣١ی دادگای پێداچوونەوەی دیوانی عەداڵەتی ئیداری، بە ڕەت کردنەوەی ناڕەزایەتی “سومەیە ئەختەشومار” چالاکی سنفی مامۆستایانی مەریوان، حوکمی دەرکردنی ناوبراو لە کاری وەک خۆیی هێشتەوە.
ئەم حوکمە لە رێکەوتی ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی عەداڵەتی ئیداری دەرکرابوو. سومەیە ئەختەرشومار تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “ڕەوار”ی سەوڵاوا، خاوەن بەڵگەنامەی لیسانس و مامۆستای زمانی ئینگلیسی  ١٧ ساڵ پێشینەی کارکردنی لە وەزارەتی پەروەدە هەیە. پێشتر لە رێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، لقی یەکی لیژنەی وەزارەتی پەروەردەش، حوکمی دەرکردنی ئەم مامۆستایەی پشتڕاست کردبووەوە.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە لایەن ئیدارەی پەروەردەی مەریوانەوە لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە نامەیەکدا بۆ فەرمانبەرانی دەستەی تاوانە ئیدارییەکانی پارێزگای سنە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی “ناوەرۆکی هێرشبەرانە و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دژی کۆماری ئیسلامی”، “ئەندامێتی چالاکانە لە  کاناڵەکانی نایاسایی مامۆستایان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان”، “بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی بەبێ حیجاب لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان”، “پشتیوانی لە دروشمی دابەشکاری” و چەندین تۆمەتی دیکە، تاوانبار کرابوو.