پلۆمپکرانی ساڵۆنێکی وەرزشی لە شاری بۆکان
پێنجشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۴   |  23-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی هێرانا، ساحەیەکی وەرزشی لە شاری بۆکان، بەهۆی ئەو شتەی کە ناوی دەنێن “تێکەڵاوبوون”،لە لایەن هێزی ئینتزامییەوە پلۆمپ کراوە.
موسا بەهاری، فەرماندەی هێزی ئینتزامی شاری بۆکان لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەم ساڵۆنە بەهۆی پێشێل کردنی یاساکانی ئیسلامی، پلۆمپ کراوە.