فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پلۆمپ کرانی ناوەندی فێرکاری زمانی ئاڵمانی گوتە لە شاری تاران
چوارشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۳   |  21-08-2024

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئینتزامی شاری تاران هێرشیان بردووەتە سەر ناوەندی فێرکاری زمانی ئاڵمانی گوتە و بە کردنە دەرەوەی فێرخوازن، ئەم ناوەندەیان پلۆمپ کردووە.
شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم وێڕای سووکایەتی کردن بە خوێندکارانێ ئەم ناوەندە، پێییان وتوون، فێری زمان دەبن تا لە وڵات بچنە دەرەوە. هاوکات ڕاگەیەنەرەکانی سەربە دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم ڕایانگەیاندووە، ئەم ناوەندە کە سەر بە دەوڵەتی ئاڵمان بووە، یاساکانی وڵاتی پێشێل کردووه و سەرپێچی یاسای لە بواری ماڵییەوە کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ لە ڕاگەیەنەرەکان، ئەم هەوڵەی ڕژیمیان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە دەوڵەتی ئاڵمان بەهۆی داخستنی ناوەندی کلتووری و ئیسلامی ڕژیم لە هامبوورگ گەڕاندووەتەوە.