فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پلۆمپ کرانی ژمارەیەک لە دووکانەکانی شاری سنە لەدوای مانگرتنی بەرفراوانی خەڵک لەمشارە
دوشەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۳   |  16-09-2024

ڕاپۆرتەکان لە شاری سنە، باس لە پلۆمپ کرانی ژمارەیەک لە دووکانەکانی ئەمشارە، لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەت دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە دوکانەکانی شاری سنە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، لە دوای مانگرتنی بەرفراوانی خەڵکی ئەو شارە بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزە حکوومەتییەکانی ڕژیم داخراون و دووکانداران بەمەبەستی کردنەوەی شوێنی کارەکانیان، سەردانی پۆلیسی ئەمنییەتییان کردووە. شایانی باسە، هەتا ئێستا زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی خۆیان و دووکانەکانیان لەبەر دەستدا نییە.