پلۆمپ کرانی یانەیەکی وەرزشی لە شاری بۆکان
دوشەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۴   |  03-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یانەیەکی وەرزشی تایبەت بە “کیوکۆشین کاڕاتە” لە شاری بۆکان بەهۆی ئەو شتەی کە ناوی دەنێن “تەمریناتی موختەلێت”، لە لایەن بازگەی چاودێری بەسەر ناوەندەکانی گشتی هێزی ئینتزامی ئەمشارە، پلۆمپ کراوە.
شایانی باسە، لەسەر ئەو پارچە نووسراوەیەی کە لەسەر درگای ئەم یانە دراوە، ئاماژە کراوە کە ئەم یانەیە بەهۆی پێشێل کردنی یاسای نیزامی سێنفی و ئائیننامەی ناوەندە گشتییەکان” هەتا دوایین کات پلۆمپ کراوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم یانەیە تایبەت بە منداڵان و تازەلاوانی ٦ تا ١٦ سال بووە و ئیزنی فەرمی چالاکی بووە کە لایەن بازگەی چاودێری بەسەر ناوەندە گشتییەکان بە بیانووی ئامادبوونی کەسانی سەرووی ١٨ ساڵ لەم یانەیە، پلۆمپ کراوە.