ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری تاران پێنج كه‌سی به تۆمەتی كوژرانی پۆلیسێك ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و په‌روه‌نده‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی بۆیان سازكردووه.
ئێدراه‌ی ئیتلاعات به زۆره‌ملێ ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی هێناوه‌ته به‌رده‌م دووربینی ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بۆ ئه‌وه‌ی دان به‌تاوانه‌كانیاندا بنێن، به‌ڵام هه‌موویان له‌به‌رده‌م دووربینه‌كاندا ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه و ئێستا ئیداره‌ی ئیتلاعات سه‌رقا‌ڵی سناریۆسازییه بۆ ئه‌وه‌ی به ئێعدام مه‌حكوومیان بكات. یه‌كێك له‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه ناوی “میلاد ئارموون” نه و تا ئێستا چه‌ندین جار به زۆره‌ملێ هێندراوه‌ته به‌رده‌م دووربین، به‌ڵام هیچ كات دانی به تاوانه‌كه‌ی نه‌ناوه و دەزگای دادگای ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه.