فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پووتین هەرەشەی دەسپێکردنی شەڕی جیهانی سێهەمی لە ناتۆ کرد
دوشەممە ۲۸-۱۲-۱۴۰۲   |  18-03-2024

ڤێلادێمیر پووتین، سەرۆکۆماری ڕووسیە ڕایگەیاندووە کە دەرگیریی ڕاستەوخۆی ناتۆ و ڕووسیە ئەتوانێ شەڕی جیهانیی سێهەم بەدوای خۆیدا بێنێت.
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، پووتین هۆشداریی بە ڕێبەرانی ڕۆژاوا دا کە دەرگیرییان لەگەڵ ڕووسیە، جیهان لەگەڵ شەڕی جیهانیی سێهەم بەرەوڕوو دەکاتەوە و کەسێک سێناریۆی وای ناوێت.
پووتین هەروەها سەرەڕای ئەوەی کە چەندین جار سەبارەت بە شەڕی ناوەکی قسەی کردووە، ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستا لە شەڕ لەگەڵ ئۆکرایندا هەستی بە پێویستیی کەڵکوەرگرتن لە چەکی ناوەکی نەکردووە.
ناوبراو لە وڵامی قسەکانی ماکرۆن، سەرۆکۆماری فەرانسەدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتۆ لە ئۆکراین دژی هێزەکانی ڕووسیە وتی: هەموو شتێک لە دنیای مۆدێڕندا ئیمکانی هەیە.
ماکرۆن ماوەیەک پێش وێڕای ڕایگەیاندنی هاودەنگی لەگەڵ ئۆکراین ڕایگەیاندبوو کە هیچ بژاردەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیە وەک ناردنی هێزی زەمینی نابێ چاوپۆشیی لێ بکرێت.