فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پیاوێک لە گیەڵان هاوژینی پێشوو و دایکی هاوژینە پێشووەکەی کوشت
پێنجشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۲   |  16-11-2023

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، ژنێکی لاوی خەڵکی گیەڵان بەناوی نگار مەحموودی کە لەگەڵ باوکی بە ناوی فەرەیدوون مەحموودی لە ڕێگەی ڕۆیشتن بۆ سەر کار بوون، لەلایەن هاوسەرە پێشووەکەیەوە بەناوی یەعقووب مورادیان هێرشی چەکداری کراوەتە سەری و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باوکی ئەو لاوە قوربانییەش، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە. ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە: یەعقووب مورادیان دوای ئەو هێرشە، ڕۆیشتووەتە ماڵی دایک و باوکی هاوژینە پێشووەکەی، و خەسووە پێشووەکەی بە ناوی نازەنین مورادی بە چەکی کۆڵت کوشتووە و دواتر هەڵاتووە. یەعقووب مورادیان کارمەندی ناوەندی فریاگوزاری پزیشکی گیەڵان بووە و نگار مەحموودی، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارەدا بە پیشەی مامایی سەرقاڵ بووە.