فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێشگرتن بە ناردنە مەرەخەسی سیاوەش حەیاتی
پێنجشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۲   |  27-07-2023

سیاوەش حەیاتی، چالاکی مەدەنی، لە کاتێکدا سێهەمین مانگ لە ماوە سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی تێدەپەڕێنێت، لەگەڵ ئەوەی تووشی نەخۆشی ئانفلۆنزا بووە لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر بێبەری کراوە. شایانی باسە، بەرپرسانی زیندانی دیزڵ ئاوا لە ژێر گووشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان، لە پێدانی مرەخەسی بە سیاوەش حەیاتی خۆدەبوێرن و تەنانەت، ڕێگری لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە ناوبراو دەکەن. جێگای ئاماژەیە، سیاوەش حەیاتی لە ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵان، دوای دەستبەسەرکرانی لە لقی یەکی ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕش لە شاری شاباد، بۆ جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکرانی بۆ زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان گواسترابوویەوە. سیاوەش حەیاتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەز لە ڕێگای کرماشان بۆ سەحەنە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو و دوای ٣٣ ڕۆژ بەدانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان ئازادکرا. ناوبراو پێشتریش، لە ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەری پارەکە لە گوندی “ورگمە” سەر بە شاری داڵاهۆ دەستبەسەرکرابوو و لە ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، بە دانانی وەکالەت لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان ئازادکرابوو.