فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێشگرتن بە چوونە ژوورەوەی دوو خوێندکاری زانکۆی عەلامەتەباتەبایی
یەکشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۲   |  08-10-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١۵ی ڕەزبەر، دوو خوێندکاری کۆلێژی وێژەی زانکۆی “عەلامەی تەباتەبایی”ی تاران، بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و بەلووچی لە دەروازەی ئەو زانکۆیە و لە لایەن ناوەندی پاراستنی زانکۆ (حیراسەتی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات) ڕێگرییان لێ کرا و نەیانهێشتووە بچنە ژوورەوە.
شایانی باسە، بەرپرسانی پاراستنی زانکۆ بەو دوو خوێندکارەیان ڕاگەیاندووە کە ئەو جلوبەرگەی ئێوە دەبێتە هۆکاری “ئاژاوەنانەوە” لە کۆلێژ و زانکۆدا.