فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری کامیۆنداران لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۴   |  26-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی جۆزردانی ١٤٠٤، مانگرتنی یەکگرتووانە و سەرتاسەری کامیۆنداران لە شارەکانی ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە گرانی لەڕادەبەدەری پارچەی یەدکی، چوونەسەرەوەی حەقی بیمە، کەمبوونی سەهمیەی سووتەمەنی، حەقدەستی لەخوارەوە و گران بوونی پێداویستییەکانی ژیان و هەروەها بارودۆخی نالەباری ژیانیان، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەی بوو.
شایانی باسە، لە چوارەمین ڕۆژی ئەم مانگرتنە، هێزەکانی ئینتزامی لە شاری سنە، هێرشیان کردبووە سەر کۆبوونەوەی کامیۆنداران و ژمارەیەکیان دەستبەسەر کردبوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ کامیۆندارانی شارەکانی دیکە بەم مانگرتنە سەرتاسەرییەوە پەیوەست دەبن. هاوکات یەکێتیی سەندیکاکانی کامیۆنداران ڕایگەیاندووە کە “دادخوازی کامیۆنداران بە سەرکوت کۆتایی نایەت و مانگرتن هەروا بەردەوام دەبێ”.