فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی شارەداریی سەربەندەر لە خوزستان
هەینی ۲۵-۰۳-۱۴۰۳   |  14-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شارەداریی سەربەندەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردان، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەرداوەم لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شارەداریی سەربەندەر، لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر بینای شارەداریی سەربەندەر، لەئاست دواخرانی بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایایان و هەروەها تێنەکرانی حەقی بیمەکانیان، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە خواستەکانیانن.