ڕۆژی شەممە ٢٣ی مانگی گوڵان، کرێکارانی فەرمی شیرکەتی نەیشکەری حەوت تەپە، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر نووسینگەی بەرێوەبەرایەتی ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “یەکسان سازی” حەقدەستەکانیان و مۆتاڵباتەکانی دیکەیان، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد کە بەدوای ئامادە بوونی سەرۆکی حەراسەت و دانی بەڵێنی پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان، کۆتاییان بە کۆبوونەوەکەیان هێنا. هاوکات کرێکاران جەختیان کردەوە ئەگەر تا چەند ڕۆژی داهاتوو بە خواستەکانیان ڕانەگەن، سەرلەنوێ دەست دەدەنەوە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە. هەر لەم پێوەندەدا، سەندیکای کرێکارانی نەیشکەری حەوت تەپە، وێڕای پشتیوانی لە خواست و داخوازی کرێکاران، خوازیاری پێڕاگەیشتنی خێرا بە خواستەکانی کرێکاران بوو.