فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێنجەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی کرێکارانی “شەسکام” لە تەورێز
شەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۳   |  31-08-2024

کرێکارانی شیرکەتی “شەسکام” سر بە شیرکەتی مۆخابەراتی تەورێز، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی خەرمانان، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی ناوەندیی مۆخابەرات لە شاری تەورێز، لەئاست دواخرانی حقووق و مەزایاکانیان، سەرباقی کارەکان، 
نەدرانی حەقی بیمەکانیان بە ڕێکخراوی تەئمینی ئیجتماعی، بەکردەوە دەرنەهاتنی مادەکانی ٤٨ و ٤٩ی یاسای کار، گەڵاڵەی ڕیزبەندی پیشەکان، نەدرانی حقی هەمیشەیی، چاکسازی و بەکردەوە دەرهێنانی درووستی عنوانەکان و هیتد…… ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.