فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێویستیی پشتیوانی لە بانگەوازی لاوانی گەڕەکەکانی تاران!
هەینی ۲۲-۰۷-۱۴۰۱   |  14-10-2022
پێویستیی پشتیوانی لە بانگەوازی لاوانی گەڕەکەکانی تاران!

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

لاوانی شۆڕشگێڕ!

لە درێژەی ئاخێزی مافخوازانەی هەفتەکانی ڕابردوودا، ناوەند و ڕێکخراوی گەڕەکەکان لە هێندێک لە شارەکان پێکهاتوون و بابەتی ڕێبەری و کۆنتڕۆڵی ناڕەزایەتییەکان دژبە کۆماری ئیسلامییان بەدەستەوە گرتووە. پێویستە پێ بە پێی پەرەپێدانی ئەم ڕێکخراوانە لە گەڕەکەکان کە لەلایەن خودی خەڵک و لاوانەوە ئیدارە دەکرێن، لە بانگەواز و داخوازییەکانیان پێشوازی بکەین.
لەم پێوەندەدا لەلایەن لاوانی گەڕەکانی تاران و لە ڕاگەیاندنی ژمارە ١٠یاندا، داوا لە هەموو خەڵکی شۆڕشگێڕ کراوە کە سبەینێ ٢٣ی مانگی ڕەزبەر لە هەموو شوێنێکی ئێران لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بەرەو ئەملا بە دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆر درێژە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژبە ڕێژیمی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی بدەن.
ئێمە لە خەڵک و لاوانی شۆڕشگێڕی شارەکانی کوردستان داواکارین کە لە درێژەی خەباتی درەوشاوە و شکۆمەندیان لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو و ئەمجارەیان لە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەم بانگهێشتە بێنە مەیدان و هەنگاوێکی تر لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئەم ئاخێزە هەڵگرن و بە کۆماری ئیسلامیی نیشان بدەن کە ئاخێزی سەرانسەریی خەڵک لە هەموو شوێنێک پشتیوانی یەکترە و هەتا ڕووخاندنی ڕێژیمی ئیسلامیی ناوەستێت.

سبەینێ ٢٣ی مانگی ڕەزبەر لە هەموو شارەکانی کوردستان و لە هەر شوێنێک کە بۆتان دەگونجێ، دەنگی خۆتان لەگەڵ دەنگی لاوانی باقیی شارەکانی ئێران هاوئاهەنگ بکەن.

بژی ئاخێزی شکۆداری خەڵکی ناڕازی
بژی ئازادی بەرابەری ئیدارەی شۆرایی
مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامی

کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
کۆمیتەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حێکمەتیست
٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠١
١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢