بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئەمریکا، لە نزیک فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕەیگان لە واشینگتۆن دی سی، لەگەڵ هێلێکۆپتەرێکی سەربازی پێکیاندادا.
هاوکات کۆشکی سپی لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، فڕۆکە نەفەربەرەکە جۆری “بۆمبارییە سی ئاڕ جی 700” بووە کە 60 سەرنشین و چوار کارمەندی تێدا بووە و لە ویچیتای ویلایەتی کانساسەوە بەرەو واشینگتۆن دی سی دەفڕی. سەعات پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، پێش نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕەیگان، لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی کە سێ سەربازی تێدا بووە، پێکیاندا داوە. هەروەها بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە ڕایانگەیاندووە، فڕۆکەکە نەفەرهەڵگرەکە تێکشکاوە و کەوتووەتە ڕووباری بۆتۆماکی نزیک فڕۆکەخانەکە. شایانی باسە، چەندین جەستەی قوربانییەکانی پێکدادانەکە لە ڕووباری بۆتۆماکی نزیک فڕۆکەخانەکە دۆزراوەتەوە و چوار کەسیش بە زیندوویی دۆزراونەتەوە و ڕزگار کراون.