پێکدادانی چەکداری لە بەرزاییەکانی شاری مەریوان
پێنجشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۳   |  19-09-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانان لە بەرزاییەکانی چیای «سوورێن» و لە نزیک گوندەکانی «سیاناو» و «ئسکۆڵ» پێکدادانێکی چەکدارانە لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی سازمانی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕوویدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم تێکهەڵچوونە بەردەوامە و سپای پاسداران دەستی بە تۆپباران کردنی ئەم ناوچانە کردووە. شایانی باسە، لەم پێکدادنانە یەکێک لە فەرماندەکان و ئەندامی ڕێبەری سازمانی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ناوی “ڕێبوار کەریمیان”خەڵکی شاری مەریوان گیانی بەختکردوە.