فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێکهێنانی پەروەندەی قەزایی بۆ باران کەوسەری و شەقایق دێهقان
دوشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۲   |  08-05-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕاگەیەنەرەکانی فەرمی ناوخۆی ئێران باس لە پێکهاتنی پەروەندەی قەزایی بۆ باران کەوسەری و شەقایق دێهقان، لە ئەکتەرەکانی سینەما و تێلوێزیۆن بەهۆی ئەو شتەی کە ناوی دەنێن “کەشفی حیجاب” کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵنێریی تەسنیم سەر بە ڕژیم لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە کە باران کەوسەری بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی حیسام مەحموودی بە بێ حیجاب، لەدژی پەروەندەی قەزایی تەشکیل دراوە و پەروەندەکەی ناردراوە بۆ ناوەندی دادوەری ئێرشاد. هەروەها بۆ شەقایق دێهقان بەهۆی چوونی بەبێ حیجاب بۆ کافەکتێبێک، پەروەندەی قەزایی تەشکیل دراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەریش کەتایون ڕیاحی و پانتەئا بەهرام لە ئەکتەران و ڕۆڵگێڕانی سینەما، بە هەمان بیانوو لە دژیان پەروەندەی قەزایی تەشکیل درابوو.