پەردیس ڕەبیعی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
دوشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۰   |  14-03-2022
رۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، “پەردیس ڕەبیعی” چالاکوانی بورای مافەکانی ژن و دانشجوی زانکۆی خواڕەزمی تاران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا رۆژی بەڕێوەچوونی دادگا لە زیندانی ناوەندیی شاری یەزد ئازاد کرا .ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشهممەدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری یەزدوە بەهۆکارێکی نادیار دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و لە تۆمەتی وەپاڵنرای ناوبراو زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.