فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەرلەمانی سوئید سپای پاسدارانی بە تیرۆریست ناساند
پێنجشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۲   |  11-05-2023

له درێژەی زیاد بوونی گوشارە نێونەتەوەییەکان بۆسەر سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامی، نوێنەرانی پەرلەمانی سوید بە زۆرینەی دەنگ گەڵاڵەی تیرۆریست بوونی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە پەسەند کرد.
ئەم گەڵاڵەیە کە لە لایەن کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی سویدەوە درابوو، ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی گوڵان لە لایەن هەر هەشت حیزبە چەپ و ڕاستەکەی پەرلەمانی سویدەوە پەسەند کرا و ٣٤٩ نوێنەری پەرلەمان دەنگیان پێدا.
بەپێی ئەم گەڵاڵەیە، دەوڵەتی سوید ئەرکدار کراوە کە هەوڵ بدات ناوی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بخاتە نێو لیستی تیرۆری یەکێتیی ئەورووپاوە.
لە ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا دوای داخوازیی زۆربەی نوێنەرانی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ دانانی سپاسی پاسداران لەنێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان، پەرلەمانی ئەورووپا بە زۆرینەی دەنگ ڕازی بوون بەم پێشنیارە. ئەم دەنگدانە بە بەشداریی ٦٣٨ نوێنەر ئەنجام درا و پیشنیازی گەلاڵەی تیرۆرسیتی بوونی سپای پاسداران بە ٥٩٨ دەنگی ئەرێنیی نوێنەرانی پەرلەمانەوە پەسەند کرا.