پەروەندە سازی بۆ ٥٨ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە تاوانی دەریڕینی خۆشی و هەڵپەڕکێ
پێنجشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۳   |  02-01-2025
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥٨ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار دوابەدوای دەربڕینی خۆشی و هەڵپەڕکێ لە ڕێوڕەسمی شاییەکدا بە بڕیاری دادستانی پیرانشار، بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار کراون و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ٥٨ هاووڵاتییە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” و “هەڵپەڕکێ و خۆشی و کەڵکوەرگرتن لە هێماکان” لە شاییەکدا و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ڤیدیۆکانیان لە سۆشیاڵ میدیا، بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی پیرانشار کراون و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە دادگا تۆمەتەکانیان بۆ ڕوون بکرێتەوە.