فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەرەسەندنی تاڵانکردنی کانگاکانی کوردستان لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە
سێشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۲   |  28-03-2023

هەواڵدەریی حکوومەتیی ئیرنا، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خاکەلێوە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە کانگای زێڕی “قوڵقولە”ی شاری سەقز لە ماوەیەکی نزیکدا کاری لەسەر دەکرێت و بڕیار وایە ڕۆژانە ڕێژەیەکی زۆر لە زێڕی ئەو کانگایە دەربهێندرێت.

کانگای زێڕی “ساریگوونی” لە شاری قوروە، یەکەمین و گەورەترین کانگای زێڕی ئێرانە کە ٤١ میلیۆن تۆن پاشخانی زێڕی هەیە و پێوانەی عەیاری زێڕەکەشی لە هەر تۆنێکدا ١.٢٤ ڕاگەیەندراوە. ساڵانە زیاتر لە ٥ تۆن زێڕ لەو کانگایە دەهێنرێتە دەرەوە و لەلایەن کاربەدەستانی ڕژیمەوە بە تاڵان دەبرێت.

کانگای زێڕی قوڵقوڵەی سەقزیش لە ئەگەری دەستبەکاربوونیدا دەبێتە یەکەمین کانگای زێڕی ئێران. چونکە هەم لە بواری پاشخانی زێڕ و هەم لە بواری شێوە و چۆنییەتیی زێڕەکەیەوە، لە کانگای زێڕی ساریگوونی شاری قوروە گەورەتر و زیاترە. ئەم کانگایە ساڵی ڕابردوو بە بەشداریی ئیبراهیم ڕەئیسی، ئیجازەی دەستبەکاربوونی پێدرا و بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا دەستبەکار بێت.