پەرەسەندنی دیاردەی ژنکوژی لە شارەکانی کوردستان
سێشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۴   |  15-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ژنێكی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی “موحەدسە میرزایی” خەڵكی كرماشان، لە لایەن هاوژینە پێشووەكەیەوە بە ناوی محەممەد كەرەمی كوژرا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بكوژ كە هاوژینی پێشووی موحەدسە میرزاییە، موحەدیسەی بانگ کردووە كە لەبارەی گەڕانەوە بۆ ژیانی هاوبەش قسە بكەن، ناوبراوی بانگ كردووە و دوای دەمەقاڵێ، ناوبراوی كوشتووە. شایانی باسە، موحەدسە میرزایی، دایكی كوڕێكی پێنج ساڵان بووە و تەرمی ناوبراو ئێوارەی ئەو ڕۆژە لە گۆڕستانی چوار مەرجان لە كرماشان بە خاك سپێردراوە.