
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندان، بەدوای کوژرانی خوێندکارێک بە ناوی “ئەمیرمحەممەد خالقی” لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، ناڕەزایەتیی خوێندکارانی ئەم زانکۆیە پەرەیسەند و لە ئەنجامی نارەزایەتییەکان، دوو خوێندکار بە ناوەکانی “ئەمیرحسێن گەوهەری و پەخشان عەلی محەممەدی” بە بەکارهێنانی توندووتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کران.
شایانی باسە، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ئەم ئێعڕازاتانە، خوێندکارێکی دیکە بەهۆی لێدانی ئەم هێزانە، لوتی شکاوە و بە سەختی برینداربووە. جێگای ئاماژەیە، ئەم ناڕەزایەتییانە کە لەئاست کوژرانی خوێندکارێکی بواری کارناسی لە زانکۆی تاران بە دەستی هێزەکانی ڕژیم دەستی پێکردووە و هەروا بەردەوامە، هاوکاتە لەگەڵ کاردانەوەی بەرپرسان و ڕاگەیەنەرەکانی سەر بە ڕژیم کە لە هەوڵێکی هاوئاهەنگدا، ئەم ڕووداوەیان گرێداوەتەوە بە هێرشی کەسانی نەناسراو و چەتە.