فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەرەسەندنی ڕێژەی خۆکوژی لە نێوان خوێندکارانی بەشی پزیشکی لە زانکۆکانی ئێران
یەکشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۳   |  02-02-2025

بەگوێرەی ڕاپۆرتیکی پێگەی “ئێران فۆکەس”، خۆکوژی لە نێوان خوێندکارانی بەشی پزیشکی لە زانکۆکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ڕایگەیاندووە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دڵنیایی سەبارەت بە داهاتوو و هەروەها گوشاری دەروونی و قورسی کارەکانیان.
هەر لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ڕێژەی خۆکوشتن لەناو پزیشکانی پسپۆڕ، بەتایبەتی پزیشکانی ژن، لەسەدا ١٣٠ زیادی کردووە. لەحاڵێکدا کە بەرپرسانی ڕژیم دەیانەوێت لە لایەن لیژنەی تایبەتەوە بە بێدەنگیی لە بابەتەکە بکۆڵنەوە، ئەمە نوێترین ڕاپۆرتی پێگەی ئێران فۆکەسە لەسەر ژمارەیەک حاڵەتی خۆکوشتنی خوێندکاران لەناو کۆلێژە پزیشکییەکانی زانکۆ جیاجیاکانی ئێران. پێگەی فۆکەس هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرباری ئەوەی دیاردەی خۆکوشتن لەناو کۆلێژە پزیشکییەکانی ئێران لە پێشدا هەبووە و بەرپرسان بە مردنی ئاسایی ناویان هێناوە، بەڵام زیادبوونی خۆکوشتن لەناو خوێندکارانی ئەم بەشانەدا، ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی گەورە لەم کەرتەدا. بەگوێرەی ئەم پێگەیە، زۆریی کارکردنی بەشە پزیشکییەکان و گوشاری دەروونی لەسەریان و کەمیی مووچە، دەکرێت بە هۆی سەرەکیی بەرزبوونەوەی ژمارەی خۆکوشتنی خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان و تەنانەت کارمەندانی ئەم کەرتەش ناو ببردرێت.