فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەرەسەندنی ژەهراوی بوونی خوێندکاران لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۱   |  06-03-2023

لەدرێژەی ژەهراوی کردنی خوێندکاران لە خوێندنگاکانی ئێران، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممە، کەوتنەبەر هێرشی شیمیایی و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، بە دەیان کەس لە خوێندکاران لە شارەکانی یەزد، مەشهەد، خۆڕەم ئاباد، شیراز، هەروەها ٧٠٠ خوێندکار لە پارێزگای خوزستان، ١٩ خوێندکار لە بەندەر عەباس، ١٥ خوێندکار لە ئابیک، ١١ خوێندکار لە ورمێ، ٥٠ خوێندکار لە هەمەدان و مەلایر، ١٠٠ خوێندکار لە مەشهەد و نیشابوور، ٣٦ خوێندکار لە بۆجنوورد، ٢٦ خوێندکار لە یاسووج و سی سەخت، ٢٠ خوێندکار لە ئیوان و ئێسفرایەن و ٦٨ خوێندکار لە کاشان، ژەهراوی کراون و گەیەندراونەته ناوەندە دەرمانییەکان. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە هێرشی شیمیایی کراوەتە سەر خوێندنگای کچانەی “مەعریفەت” لەپیرانشار، خوێندنگاکانی کچانەی “ئامێنە”، ”عیسمەت” و کوڕانەی “خومەینی”بۆکان و بە دەیان خوێندکار ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١۵ی ڕەشەممە، هێرشی شیمیایی کراوەتە سەر قوتابخانەی کچانەی “نساء” لە شاری مەریوان و ژمارەیەک قوتابی ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی “فەجر”ی ئەو شارە گواستراونەتەوە.