فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەسەندکرانی حوکمی ئێعدامی ئازاد شوجاعی لە لایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵای ڕژیم
چوارشەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۴   |  04-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی ئێعدامی “ئازاد شوجاعی” بەندکراوی سیاسی و کۆڵبەری تەمەن ٣٢ ساڵە و خەڵکی گوندی “دۆڵە گەرمە”ی سەربە شاری سەردەشت، لەلایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵاوە، پەسەند کرا و بە پارێزەری ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە، ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و لە ماوەی ٨ مانگی دەستبەسەر بوونی لە ژێر توندترین ئەشکەنجەدا بووە و لەژێر ئەشکەنجەدا، تووشی دانپێدانانی زۆرە ملێ و قەبوڵکردنی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بووە و دوای ٨ مانگ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ئازاد شوجاعی لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئیدریس ئالی” خەڵکی شاری سەردەشت و “ڕەسووڵ ئەحمەد محەممەد” خەڵکی شاری سلێمانی، ڕەزبەری ١٤٠٣، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆماتی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” دادگای کراون و خەزەڵوەری هەمان ساڵ حوکمی ئێعدامیان بە فەرمی پێ ڕاگەیندراوە.