فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەسەند کرانی هاوڕەگەزخوازی لە لایەن پەرلەمانی یونان
هەینی ۲۷-۱۱-۱۴۰۲   |  16-02-2024

دوای مشتومڕ و خۆپیشاندانێکی زۆر لە نێوان لایەنگران و بەرهەڵستکاران، دەوڵەتی یونان بووە یەکە وڵاتی ئۆرتۆدۆکسی مەسیحی لەسەر ئاستی جیهان، کە دانی بە هاوڕەگەزخوازی دانا.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕێبەندان، په‌رله‌مانی یونان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ١٧٦ په‌رله‌مان، یاسای هاوڕه‌گه‌زخوازی و به‌خێوكردن و له‌خۆگرتنی منداڵانی هاوڕه‌گه‌زخوازانی په‌سند كرد.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ٤٦ په‌رله‌مانتاری دیكه‌ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ نه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ ناڕازی و نیگه‌ران بوون. كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆک وه‌زیرانی یونان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ناو پارته‌كه‌یدا “دیموكراته‌ نوێیه‌كان” سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ به‌رهه‌ڵستی ده‌كرا، به‌ڵام دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌رگری له‌ یاساكه‌ كرد و رایگه‌یاند، “ئه‌و یاسایه‌ كۆتایی به‌ نه‌بوونی یه‌كسانی له‌ دیموكراسییه‌كه‌ماندا ده‌هێنێت”. ناوبراو هه‌روه‌ها دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ تۆڕی (ئێكس) رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه‌ یونان شانازی به‌ خۆی ده‌كات كه‌ شازده‌یه‌مین وڵاتی یه‌كێتیی ئۆرووپایه‌ کە هاوڕه‌گه‌زخوازی په‌سه‌ند ده‌كات.