پەیامی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدامی زیندانی قزڵحیسار ڕوو لە خەڵکی ئێران
پێنجشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۴   |  16-10-2025

زیاتر لە ١٥٠٠ بەندکراو لە بەندی ٢ی زیندانی قزڵحیسار کە لە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەرەوە، لە ناڕەزایەتیی بە ئێعدامی هاوبەندییەکانیان مانیان لەخواردن گرتووە، لە ڕێگەی پەیامێکەوە داوایان لە خەڵکی ئێران کردووە کە پشت و پەنایان بن و بەهێزی خۆیان حوکمی ئێعدام هەڵبوەشێننەوە.
ئەم بەندکراوانە لەم پەیامەدا ڕایانگەیاندووە کە هەموو شەوێک بە ترس لە سێدارە دەخەوین. ئەم دۆخە ئیتر بۆمان تەحەمۆل ناکرێ. ئێمە خوازیاری هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامین. داوا لەهەموو خەڵکی ئێران و بەندکراوان دەکەین کە دەنگی ئێمە و پەنای ئێمە بن. حەقی ئێمە ئێعدام نییە. جێگەی ئێمە زیندان نییە. داوا دەکەین لەدژی ئێعدام کارێک بکەن و بێدەنگ مەبن.