فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەیامی دانشجوویانی زیندانی سیاسی عەلی یونسی و ئەمیرحوسێن مورادی بە بۆنەی ڕۆژی دانشجوو
پێنجشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۲   |  07-12-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی سەرماوەز، دوو زیندانی سیاسی نوخبە و خوێندکاری دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی عەلی یونسی و ئەمیرحوسێن مورادی، لە زیندانی ئێڤینەوە پەیامێکیان بە ناوی “شەڕی ڕاستەقینەی ئێمە” بە بۆنەی ڕۆژی خوێندکارەوە بڵاوکردەوە.
ئەم پەیامە باس لە ترسی حکومەت دەکات لە ئاخێزی شۆرشگێڕانەی خەڵک و مۆژدە دەدات کە “ئەمجارەیان هیچ دەربازبوونێک لە ڕاپەڕینی داهاتوو نییە، ڕاپەڕینێک کە بەم زووانە دێت”.
پاشان ئەم دوو خوێندکارە نوخبەیە کۆتایی بە گومانەکان دێنن و دەنووسن: “خوێندکارانی زانکۆ ساڵی ڕابردوو نیشانیان دا کە ئەوان بەشێکی گرینگن لە ڕاپەڕین و ئەو پێشهاتانەی کە بەدوایدا هات”.
ئەمڕۆ وەک قشرێکی لاو و ئەگا دەتوانن کۆتایی بە گومانەکان بێنن. گومانەکانی وەک “ئەمانە بڕۆن کێ دێت” کە بێ بنەمان.
پاشان بەو ئەنجامە دەگەن کە ئەمە شەڕی ڕاستەقینەی ئێمەیە و دەنووسن: “خوێندکاران نیشانیان دا کە لەم شەڕەدا کە شەڕی ڕاستەقینەی ئێمەیە، تەسلیم نابن”.
شەڕێک کە قوربانیەکانی ئارمیتا و مەهسا و هەموو ئەوانەن کە لە سێدارە دراون یان تەقەیان لێکراوە. “ئەو شەڕەی کە ٤٥ ساڵە دژ بە خەڵکی ئێران بەردەوامە، تا گەیشتن بە ئازادی، بە دەستی هەموومان کۆتایی دێت”.