فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەیامی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئۆتۆبووسڕانیی تاران و دەوروبەر بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن
شەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۳   |  08-03-2025

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، هێمای خۆڕاگری، هاوپشتی و و هەوڵ و خەباتی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانییە. لەم ڕۆژەدا دەستکەوتە گەورەکانی بزووتنەوەی ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا جێژن دەگرێن و هاوکات جەخت لەسەر پێویستی بەپەلە بۆ نەهێشتنی نایەکسانی و جیاکاری دەکەین.

ژنان هێزی گرینگی کۆمەڵگا و شوێنەکانی کارن کە ڕۆڵێکی بێ بەدیلیان لە پێشکەوتن و خۆشبژێویی کۆمەڵگادا هەیە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆر لە ژنان لەگەڵ بەربەستی پێکهاتەیی کۆمەڵایەتی، ئابووری، یاسایی و کولتووری بەرەوڕوو دەبنەوە. ئەرکی ئێمە وەک کۆمەڵگایەکی هوشیار و یەکگرتوو، پشتیوانی کردن لە مافی یەکسانی هەموو ژنانە.

ئێمە وەک سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد، ستایشی خەبات و تێکۆشانی بێپسانەوەی ژنانی کرێکار دەکەین لەپێناوی باشترکردنی بارودۆخی ژیان و کاریاندا. وە لەسەر بەڵێنمان بۆ پشتیوانی لە مافی کامڵ و بێ شەرت و مەرجی ژنان تەئکید دەکەین. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە عەداڵەت و یەکسانی نەتەنیا ئاواتێکی دوورەدەست نییە بەڵکوو مافێکە کە دەبێ هەمووان لێی بەهرەمەند بن.

هەروەها، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنەوە بۆ جارێکی تر خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی زاڵمانەی ئێعدام بۆ بەندکراوان لەوانە شەریفە محەممەدی، وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و خوازیاری ئازادیی بێ شەرت و مەرجی ڕەیحانە ئەنساری نەژاد، ئانیشا ئەسەدوڵڵاهی، نەسرین جەوادی، گوڵڕوخ ئیرانی و هەموو ژنانی بەندکراوین کە بەهۆکاری سنفی، سیاسی و عەقیدەتی گیراون.

بەهیوای ئەو ڕۆژەی هەڵاواردن، ستەمی ڕەگەزی و باقیی شێوەکانی ستەم و سەرکوت بەیەکجاری نەمێنێت و چینی کرێکار و هەموو ئینسانە دادخوازەکان، بەبێ هیچ جۆرە بێ عەداڵەتی و چەوسانەوەیەک، لە جیهانێکی ئازاد و یەکساندا بژین.

بژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن!

ڕزگاریی ژن ڕزگاریی کۆمەڵگایە!

سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئۆتۆبووسڕانیی تاران و دەوروبەر

١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ی هەتاوی بەاربەر لەگەڵ ٨ی مارسی ٢٠٢٥ی زایینی