فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەیامی ڕێکخراوەکانی کرێکاران و خانەنشینان
سێشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۲   |  21-11-2023

بزووتنەوەی کرێکاران، هاوپەیمانی بزووتنەوەی خانەنشینان و مامۆستایان، پەرستاران و کادری دەرمانە و پێویستە لە یەکتر پشتیوانی بکەین! خەباتی کرێکاران، خانەنشینان و مامۆستایان بەیەکەوە پەیوەند بدەین و ناڕەزایەتییەکانمان سەرانسەری بکەینەوە!

کرێکارانی زۆرێک لە ناوەندە کرێکارییەکان بەتایبەت سەنعەتی نەوت، فوولاد، پێترۆشیمییەکان و مەعدەنەکان، لەوانە خانەنشینانی تەئمینی ئیجتماعی، کشوەری، موخابرات، فوولاد و باقیی خانەنشینانێک کە لەژێر پۆششی سندووقەکانی دیکەدان بە ڕیزی ناڕازییان پەیوەست بوون و بۆ نیشان دانی ناڕەزایەتیی خۆیان هاتوونەتە شەقامەکان. کرێکاران و خانەنشینان لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی خۆیان ئەم دروشمە دەڵێنەوە: “تا حەقمان وەرنەگرین هەموو ڕۆژێ هەمان بەساتە”. پەرەستاندنی ئەم ناڕەزایەتییانە، کاردانەوە دژبە بارودۆخی سەختی ژیان و هەڵاواردن و نابەرابەرییە کۆمەڵایەتییەکانە کە بەئاشکرا نیشانەکانی لە کەمبوونی حەقدەست، هەژاری و فەلاکەتی بەرین و چەوسانەوە و سەرکوتی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا دەبیندرێ.

ناڕەزایەتی دژبەم بارودۆخە حەقارەتبارەی کە دەسەڵات، دەوڵەت و سەرمایە بەسەر زۆربەی جەماوەری خەڵکیدا سەپاندووە، گەلێک هەوراز و نشێوی بڕیوە و لە هێندێک قۆناغدا بووەتە خەباتی مەرگ و ژیان. بە باوەڕی ئێمە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنەکان ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە و هەر بۆیە بەشێوەی جیا جیا ئاکامێکی ئەرێنییان نابێت. ڕەوتەکانی ناڕەزایەتیی کۆمەڵایەتی نابێ بەشێوەی لێک جودا و پڕژ و بڵاو، ناڕەزایەتییەکانیان بەڕێوە بەرن.

پێکەوە پەیوەنددرانی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان بەتایبەت بزووتنەوەی کرێکاران، خانەنشینان مامۆستایان، ژنان و ناڕازییانی دیکە کە تێکۆشانیان لەسەر شەقام و شوێنی کار بەردەوامە، دەبنە هۆی بەهێزبوونی هەر کام لەوان و بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی بەهێز و یەکگرتوو پێکدێت کە باشتر دەتوانێ ناڕەزایەتیی هاوبەش بەڕێوەبەرێت و لە وەدیهاتنی خواستەکانی هەر بەشدا یارمەتیدەر دەبێت. بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن پێویستمان بە یەکگرتوویی و هاودەنگی هەیە. لەم خەباتەدا هیچ پێویستییەکمان بە ناوەندە ڕەسمییەکان، خانەی کاریگەر، ئەنجومەن و شۆرا ئسیلامییەکان و کانوونەکانی خانەنشینان نییە کە هەر هەموویان هاودەستی دەوڵەتن. ئەم ناوەندانە لە ململانێی نێوان کرێکاران و خاوەنکاران و دەوڵەتدا هەمیشە لە بەرەی دەوڵەت و خاوەنکاردا وەستاون. هەرگیز ڕێگەیان پێنادەین بێنە ناو ڕیزەکانمان و فریو ناخۆین.

خواستی بردنەسەری حەقدەست و حقووقی کرێکارانی لەسەرکار و خانەنشین، سەختیی کار، گەڵاڵەی ڕیزبەندیی پیشە، هاوسانسازیی بەپێی حەقدست و حقووقێک کە خەرجیی بنەماڵەیەکی ٤ کەسی دابین بکات. (پایەی حەقدەست لانیکەم نابێ لە ٣٠ ملیۆن تمەن کەمتر بێت). بەڕێوەبردنی ماددەی ١٠ی نەوتگەران، سەربەخۆیی سندووقەکانی خانەنشینی و سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و کۆنتڕۆڵ و چاوەدێری نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خانەنشینان بەسەر سندووقەکان و سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و خواستەکانی دیکە و مەزایای شوغڵی، ئەو داخوازییانەن کە کرێکاران، خانەنشینان و مامۆستایان بەشێوەی هاوبەش لێی بێبەرین. بێگومان دەستەبەرکردنی ئەمانەش بە خەباتی هاوبەش دێتە دی.

کرێکارانی لەسەرکار و خانەنشین یەکگرن یەکگرن

٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢

سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە

گرووپی یەکیەتیی خانەنشینان

کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان

کرێکارانی خانەنشینی خووزستان