
هەموو ساڵێ لە مانگی ژوئەندا ڕێکخراوی جیهانیی کار (ILO) کۆبوونەوە بەڕێوەدەبات. لەم کۆبوونەوانەدا، ئەوجۆرەی بەڕێوەبەرانی باسی دەکەن، بەو ئامانجەیە کە نوێنەرانی کرێکاران و ڕێکخراوە کرێکارییەکانی جیهان کۆببنەوە و بەپێی ڕاپۆرت و زانیارییە بەدەستهاتووەکان، سەبارەت بە بارودۆخی کار و ژیان و یاساکانی زاڵ بەسەر ناوەندە کرێکارییەکان، باس و گفتوگۆ بکەن. بەڵام کرێکارانی ئێران بەهۆی هەڵاواردن، سەرکوت و سەپاندنی یاسای دژەکرێکاری لەلایەن دەوڵەت و خاوەنکارەوە، لەم کۆبوونەوانەدا هیچ نوێنەرێکیان نییە و حەقیقەتەکانی وڵاتی ئێمە بەپێچەوانە و ناڕاست لەوێدا باسی دەکرێ.
نە دەست و پەیوەندەکانی کۆماری ئیسلامی؛ نە ئەو ئەتەشەکول سازانەی لە دەرەوەی وڵات بەتەمای نوێنەرایەتی کردنی کرێکارانن؛ هیچ کامیان نوێنەری ڕاستەقینەی کرێکارانی ئێران نین.
١١٣هەمین کۆنفڕانسی ڕێکخراوی جیهانیی کار لە ڕۆژانی ٢ تا ١٣ی ژوئەنی ٢٠٢٥ لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت. کرێکارانی ئێران بەهۆی سەرکوت و بێبەریکردن لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، هیچ مافێکیان لەوانە مافی ڕێکخستن و مافی هەڵبژاردنی نوێنەرانی ڕاستەقینەی خۆیان نییە. چینی کرێکار و ڕێکخراوە سەربەخۆ کرێکارییەکان بە بێ هیچ جۆرە خۆشباوەڕییەک بە ناوەندە نێونەتەوەییەکان، ڕایدەگەیەنن کە: کرێکارانی ئێران بەهۆی سەرکوت و بێبەریکردن لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، هیچ مافێکیان لەوانە مافی ڕێکخستن و مافی هەڵبژاردنی نوێنەرانی ڕاستەقینەی خۆیان نییە. بە درێژایی تەمەنی ٤٦ ساڵەی کۆماری ئیسلامی، هەر هەوڵێک بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوەی سەربەخۆ و گۆڕینی بارودۆخی سەختی کار و ژیان بەرەوڕووی سەرکوت و زیندان بووەتەوە. هەر لەم پەیوەندییەدا ڕێکخراوی جیهانیی کاریش سەرەڕای ئەو جاڕنامە و بڕیارانەی کە پێیان دەوترێ یاسا بنەڕەتییەکانی کار، هیچ بایەخێکی بە بەرژوەندی کرێکارانی ئێران نەداوە و هەروەک هاودەست و یارمەتیدەری کۆماری ئیسلامی، ڕێکخراوە حکوومەتییەکانی وەک خانەی کاریگەر و شۆرای ئیسلامییەکانی کار و نوێنەرانی دەستچنی ئەوانی لەجیاتی نوێنەرانی ڕاستەقینە قەبووڵ کردووە و بەم کردەوە دژەکرێکارییەی ئیعتباری بە دوژمنانی کرێکاران بەخشیوە. لەم ڕووەوە ئێمە کرێکاران و خانەنشینان و ڕێکخراوە سەربەخۆ کرێکارییەکانی ئێران خوازیاری دەرکردنی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی جیهانیی کارین.
✔️ ئێمە خوازیاری ئازادیی دەستبەجێ و بێ مەرجی کرێکاران، مامۆستایان، خانەنشنان و ژنانی بەندکراو و هەموو بەندکراوانی سیاسی و گەڕانەوەیان بۆسەر کار و ڕاگرتنی لێپرسینەوەیانین. (هەر ئێستا ژمارەیەک لە کرێکارانی ئەندامی سەندیکای شیرکەتی واحید ئوتوبووسڕانیی تاران، مامۆستایانی ئەندامی ناوەندە پیشەییەکانی مامۆستایان و کرێکارانی خانەنشینکراو بە حوکمی درێژماوە زیندانی کراون).
✔️ مافی ڕێکخستن، ناڕەزایەتی، مانگرتن، ئەمنیەتی پیشە و ئیمەنیی کار.
✔️ هەڵوەشاندنەوەی بەتایبەتکردن، گرێبەستی کاتی، هەڵوەشاندنەوەی شیرکەتە پەیمانکارییەکانی دابینکردنی هێزی کار.
✔️ هێنانەخواری تەمەنی خانەنشینی، زیادکردنی حەقدەست، کەمکردنەوەی سەعاتی کار.
✔️ قەدەغەکردنی هەڵاواردن لەدژی کرێکارانی کۆچبەر لە ئێران.
✔️ قەدەغەکردنی هەڵاواردنی ڕەگەزی و یەکسانبوونی حەقدەست و یارمەتیی کار بۆ ژنان و پیاوانی کرێکار.
✔️ قەدەغەکردنی کاری منداڵان و دابینکردنی بژێوی ژیان، خوشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و خوێندنی بێبەرامبەر.
✔️ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەرکردن، زیندان، ئەشکەنجە و ئێعدام.
بێگومان کرێکاران بۆ بەدیهێنانی ئەم داخوازییانە جگە لە خەباتی ڕێکخراو و سازماندانی ڕێکخراوەی جەماوەری خۆیان هیچ ڕێگایەکی تریان نییە. کرێکارانی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەییدا پێویستیان بە هاودەنگی و پشتیوانیی ژنان و پیاوانی کرێکارە.
بژی هاوپشتیی جیهانیی کرێکاران.
سپاس بۆ هەوڵ و تێکۆشانی هاوکارانمان بەخاتری ئاکسیۆنی ٦ی ژوئەن کە ڕووبەڕووی شوێنی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی جیهانیی کار لە ژنێڤ، لە ناڕەزایەتی بە بەشداریی هەیئەتی دژەکرێکاریی ئێران کۆبوونەوەیان بەرپا کردووە. دەستیان بەگەرمی دەگوشین.
سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە
گرووپی یەکیەتیی خانەنشینەکان
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان
کرێکارانی خانەنشینی خووزستان
٢٧ی مەی ٢٠٢٥ – ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤
بڵاوکردنەوەی دووبارە: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە