فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەیوەست بوونی کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی بەلال بە کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی لاوان
شەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۳   |  15-02-2025

کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی بەلال، ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندان، پەیوەست بوون بە کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی لاوان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، گرینگترین خواستی ئەم کرێکارانە بریتییە لە “چوونەسەرەوەی حەقدەستەکان گونجاو لەگەڵ ڕێژەی ئاوسان و گرانی لە بازاڕ”، “نەمانی شیرکەتەکانی پەیمانکاری”، “بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان” و “گونجاندنی بەندەکانی مادەی ٣١٨٨ی دیوانی باڵای کار لە کاتی پەرداختی حەقدەستەکان”.