به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی ٢٨ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ٤٧ ڕۆژی ڕابردوو نادیاره و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هیچ وڵامێكی ڕوون به بنه‌ماڵه‌كانیان ناده‌نه‌وه.
ناوی ئەم کەسانە بریتین لە: “محه‌ممه‌د مێهدی ئه‌كبه‌ری” خوێندكاری زانكۆی تاران، “ئیسماعیل شوكووریگ” خوێندكاری زانكۆی زه‌نجان، “عیرفان ڕه‌زایی” خوێندكاری زانكۆی ئه‌میركه‌بیر، “به‌هادین مورادی” و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی “واحێد مورادی”، “فه‌رشید عه‌باسی” خه‌ڵكی دێولان، “مه‌یسه‌م فه‌رامه‌رزی” و “پشتیوان ئه‌لیاسی” خه‌ڵكی سه‌رپۆلی زه‌هاو، “ئه‌حمه‌د مورادی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی چۆرامی سه‌ر به ئوستانی كوهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د، “ئازین سه‌عیدی نه‌سه‌ب” و “نیگار عه‌زیمی” هونه‌رمه‌ند و خوێندكاری زانكۆی تاران، “سه‌مانه سهغهری” خوێندكاری زانكۆی خواڕه‌زمی كه ئێستا مانی له خواردن گرتووه، “ داوود سووری” مامۆستای زانكۆی شه‌ریف، “عه‌لی فه‌تاح” خوێندكاری زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت، “ئیسماعیل مه‌حموودپوور” خه‌ڵكی پیرانشار، “ئه‌حمه‌د موقه‌ده‌م نییا” خوێندكاری زانكۆی ئازادی ئه‌هواز، “فه‌هیمه حسێنی” و خۆشكێكی به‌ناوی “نه‌رگیس حسێنی” خه‌ڵكی كاشان، “شایان وه‌یسی” خه‌ڵكی كرماشان، “سه‌ید محه‌ممه‌د حسێنی”، “مه‌حموود ئه‌مینی پوور” ، “سه‌ید عه‌لی حسێنی” و “سامان ڕه‌زایی” خه‌ڵكی شاری ئابدانان، “یاسین ڕه‌زایی” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، “ دۆرسا میننه‌تی” خوێندكاری زانكۆی پزیشكی تاران، “ئه‌میر حسێن خۆشڕوو” و براكه‌ی به‌ناوی “محه‌ممه‌د خۆشڕوو” و “ئه‌كبه‌ر عزیزپوور” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا و “مه‌هسا مووسه‌وی” قوتابی ده‌بیرستانی شاری زه‌رقانی سه‌ر به ئوستانی فارس پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان نادیاره و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی چاره‌نووسی ڕۆلەکانیانن.