فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ئێڤین
دوشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۳   |  08-04-2024

پوویا قوبادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٤ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەربوونەکەی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ناسراو بە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات، چارەنووسی ناڕوونە و لەو ماوەیەدا لە سەرەکیترین مافەکانی خۆی وەکوو دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو بەندکراوە سیاسیە، لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲، لە شاری چالدێران دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ماکۆ گواسترایەوە و دواتر واتە ١١ی ڕەشەممە، بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە.
پوویا قوبادی مانگی گوڵانی ساڵی ۱۳۹۷، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە تاران دەستبەسەر کرابوو و لە دوو دۆسیەی جیاوازدا، لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران سزای ١٨ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ نیکشاری سیستان و بەلووچستان بەسەردا سەپێندرابوو کە لەئاکامدا لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد بوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ پوویا قوبادی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.