دوو برای خەڵکی دێولان بە ناوەکانی سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسی، کە لە هەڵسووراوانی مەدەنی ناسراوی ئەو شارەن، دوای تێپەڕاندنی ٣٢ ڕۆژ لە بەندی تاکەکەسی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندەی ئەو شارە گواستراونەتەوە.
ئەم دوو هەڵسوورراوە، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلای لە شاری دێولان دەسبەسەر کران. هاوکات لەگەڵ دەسبەسەر کرانی ئەو دوو هەڵسووڕاوە مەدەنییە، سروە ڕەحمانی، مامۆستای زمانی ئینگلیسی و هاوژینی ئازاد عەباسی لەلایەن ئەو هێزانەوە گیرا و دوای دوو حەوتوو بەدانانی بارمتە ئازاد بووە.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، سیروس عەباسی لەماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە ژێر ئەشکەنجەی توندی هێزە سەرکوتگەرەکاندا بووە. دوای تێپەرینی ٥٠ ڕۆژ لە گرتنی سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسیدا هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستییان لەبەر دەستدانییە.
ئەو دوو هەڵسووڕاوە مەدەنییە، کە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی شاری دێولانن، پێشتر چەندین جار لەلایەن دەستگاکانی ئیتلاعات هەڕەشە و ئاگاداریان بۆ نێردراوە و هەروەها حوکمی دەستبەسەرکران و بەندکرانیشان بەسەردا سەپێندرا بوو.